AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ٢٢:٠٠

لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ:

ڕەخنەی ئێران لە ئیدانە نەکردنی نێودەوڵەتی سووتاندنی قورئان لە سوید

ڕەخنەی ئێران لە ئیدانە نەکردنی نێودەوڵەتی سووتاندنی قورئان لە سوید

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانی خۆیدا لە کۆبوونەویە بەپەلەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، وتی: گومان و دوودڵی و دواخستنی ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئەم دواییە لە بۆ سووکایتی بە قورئان نیشاندەری دووفاقەیی ستانداردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کە بۆ تاوتوێ کردنی هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ سووکایەتی بە قورئان لە وڵاتانی ئەورووپی کە لە ژێنێف بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: سووکایەتی بە قورئان نەک هەر پێشێل کرانی مافی مرۆڤە بەڵکوو دەبێتە هۆی هاندان بۆ ڕق، توندوتیژی و دوژمنایەتی نیسبەت بە دوو ملیار موسڵمان کە ئەبێ بەپەلە لەلایەن سەرجەم پاڵپشتانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤەوە ئیدانە بکرێت.

نوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی سویدی و هەروەها ئەورووپی ئەبێ هەوڵی بەپەلە و کاریگەر بۆ ڕێگری لە دووپات کردنەوەی ئەو جۆرە هەوڵانە بدەن.

هەروەها وتیشی کە بۆشایی یاسایی هەم لە ئاستی نەتەوەیی و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێتەوە و چارەسەر بکرێت تا هەرچی خێراتر ڕێگری بکرێت لە سووکایەتی بە قورئان.

News ID 46575

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha